Accessibility links

له‌خزه‌ر براهیمی: پێویسته‌ ئێران بانگهێشتی کۆنفرانسی ژنێف بکرێت


ڕاسپێردراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ده‌ڵێت ئێران ده‌بێت بانگهێشتی کۆنفراسی ئاشتی بۆ جنێف بکرێت که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتوو له‌ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ تاران له‌خزه‌ر براهیمی گوتی به‌شداری ئێران له‌ کۆنفرانسی جنێفی دوو بۆ شتێکی سروشی و پێویسته‌. گوتیشی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون و سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعره‌بی له‌و بڕوایه‌دان ئێران ده‌بێت له‌وێ ئاماده‌ بێت.
براهیمی له‌دوای گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌م قسانه‌ی که‌رد. زه‌ریف ڕایگه‌یاند ئێران ده‌خوازێت یارمه‌تیده‌ر بێت تا به‌ ڕێگای ئاشتی قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر بکرێت.
XS
SM
MD
LG