Accessibility links

هه‌له‌و واشنتۆن: ئاسته‌نگه‌کان له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی ژنان بۆ نێوه‌نده‌کانی بڕیاردان له‌ هه‌رێمی کوردستان

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

پرسیار زۆرن له‌سه‌ر به‌شداری خانمان له‌ژیانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و گه‌یشتنیان به‌و پۆستانه‌ی که‌ پێویسته‌ تیایدا بن له‌ نێوه‌نده‌کانی بڕیارداندا.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی 21 ی مانگی نۆ بکه‌ینه‌ نمونه‌یه‌ک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ ڕیژه‌ی به‌شداری خانمان له‌ لیست و قه‌واره‌کاندا له‌ سه‌رو ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سیه‌وه‌ بوو به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوون که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
له‌و ڕێژه‌یه‌ ته‌نها 13 کاندیدی ژن به‌ ده‌نگی پێویست سه‌رکه‌وتن بۆ په‌رله‌مان و ئه‌وانی تر زیاتر سودیان له‌ کۆتا بینیوه‌. بۆ خانمان ده‌نگی پێویست ناهێنن ئایه‌ سیسته‌می کۆتا تا چ ئاستێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژناندایه‌؟.

له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان ئاڵا له‌تیف له‌ ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی و چیمه‌ن ساڵح سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی کوردستان ئۆنلاین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.
ده‌قی به‌رنامه‌که‌
XS
SM
MD
LG