Accessibility links

به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ ناوه‌ندی عێراق 9 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له‌ بازاڕێـک و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک بۆمبێـکی چێنراو له‌ نزیک ماڵی چه‌ند پـۆلیسێـک له‌ ناوه‌ندی عێراق 9 که‌س کوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت بۆمبه‌که‌ له‌ بازاڕێـکی کراوه‌ی شـارۆچکه‌ی یوسفیـیه‌ی باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 15 که‌سی دیکه‌.
به‌یانی زووش ژماره‌یه‌ک بۆمبی چێنراو له‌ نزیک چه‌ند ماڵێـکی پـۆلیسـدا له‌ شـاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 4 که‌س کوژراون که‌ یه‌کێـکیان ژنه‌. هه‌روه‌ها 10 که‌سیش برینداربوون.
XS
SM
MD
LG