سوتاندنی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی و شکاندنی کێلی گۆڕه‌که‌ی گه‌وره شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌س کاردانه‌وه و ناڕه‌زاییه‌کی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
یه‌کێک له‌و ناڕه‌زاییانه ماچێکی عاشقانه‌ی دوو لاو بوو له شوێنی په‌یکه‌ره سوتاوه‌که‌دا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو کاردانه‌وه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌و ماچه زۆر زیاتربوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ خودی ڕووداوه‌کاندا.
که‌سێک له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک داوا له داواکاری گشتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات تا ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو لاوه بگیرێته به‌ر.
داواکاری گشتی هه‌رێم هاوڕا ده‌بێت و داوا له ئۆفیسی داواکاری گشتی سلێمانی ده‌کات تا به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و ماچه ئاشکرایه بکرێت که به لادان له نه‌ریت و ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی دانرابوو.
ده‌مڕاستی داواکاری گشتی هه‌رێم ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌ک تایبه‌ت له داواکاری گشتی هه‌رێم تاووتوێی ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و بابه‌ته‌ی کردووه له ڕوانگه‌ی یاسای سزادانی ساڵی 1969ی عێراقه‌وه ئه‌وجا لیژنه‌که بڕیاری دا که ڕێوشوێنی یاسایی نه‌گیرێته به‌ر.
هه‌ر به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو لاوه، که‌مپینی تایبه‌ت ده‌ستپێکران بۆ پشتیوانی له ماف و ئازادیه سیڤیڵیه‌کانی تاکه که‌س.
له‌و که‌مپینانه‌دا باس له‌وه ده‌کرا پێویست بوو داواکاری گشتی به دواداچوون و ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌وانه بگرێته به‌ر که دۆسێی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره و یانیش ده‌گوترێت داواکاری گشتی تا ئێستا چیی کردووه بۆ دادگایی کردنی ئه‌وانه‌ی له خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوباتدا له شاری سلێمانی خه‌ڵکی ناڕازییان ده‌کوشت.
مه‌روان ئیبراهیم ده‌ڵێت داواکاری گشتی کاری ئه‌رکی خۆی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو کاره‌کان پێویسته به ڕێوشوێنی یاسایی خۆیدا بڕوات. به‌ڕێز بورهان زاری گله‌ییش له میدیا ده‌کات و ده‌ڵێت به په‌له‌ن بۆ کۆتاییپێهێنانی دۆسێکان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: