ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی فیدراڵی له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیای ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت، یه‌ک لایه‌نه حکومه‌تێـکی هه‌رێمیـیان ڕاگه‌یاند که چوار پارێزگا له خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گرفتێـکی دیکه بۆ حکومه‌ته لاوازه‌که‌ی ناوه‌ندی وڵاته‌که.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له شـاری ئه‌جدابیا که 900 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره، عه‌بد ڕه‌بۆ عه‌بدولحه‌مید ئه‌لبه‌ڕعه‌سی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی به‌رقه ناوی 24 که‌سی خوێنده‌وه که ده‌ڵێت ئه‌مانه وه‌زیری حکومه‌ته‌که‌ی ده‌بن. هه‌روه‌ها جێـگرێکیشی بۆخۆی داناوه. گوتیشی هه‌رێمه‌که له چوار پارێزگا پـێـکهاتووه که بریتین له ئه‌جدابیا و بنغازی و جه‌به‌ل ئه‌لئه‌خزه‌ر و توبڕوق.
پاشـان ئه‌لبه‌ڕعه‌سی جه‌ختی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێـکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته هه‌رێمیـیه به پـێی ئه‌و ده‌سـتوره بووه که له سه‌رده‌می شـا ئیدریس ئه‌لسنوسی له پاش سه‌ربه‌خۆبوونی وڵاته‌که له سـاڵی 1951 دانراوه.
له‌و ده‌سـتوره‌دا هاتوو، لیبیا له سێ هه‌رێم پـێـکدێت، به‌رقه له ڕۆژهه‌ڵات و ته‌رابلوس له ڕۆژئاوا و فه‌زان له باشور و هه‌موویان پـێـکه‌وه شـانشینی لیبیای یه‌کگرتوو پـێـکده‌هێنن. به‌ڵام له سـاڵی 1963 ده‌سـتوره‌که هه‌موارکرا و سیسته‌می فیدراڵی له شـانشینه‌که هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.
هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌ی پـێـنجشه‌ممه‌دا، پـێـکهێنانی هێزی به‌رگری هه‌رێمی به‌رقه ڕاگه‌یه‌ندرا به سه‌رۆکایه‌تی عه‌قید نه‌جیب ئه‌لحاسی. فه‌رماندیه‌تی ئه‌و هێزه له شـاری بریقه ده‌بێت.