وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وتووێژ له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات له باره‌ی نیازێـکی ئه‌و وڵاته بۆ کڕینی سیسته‌مێـکی به‌رگری موشه‌کی له کۆمپانیه‌کی چینی که له ئێسـتادا له ژێر سزای ئه‌مه‌ریکادایه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ئانکه‌ره فڕانسیس ڕیکاردۆنێ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی هه‌یه له‌و گرێبه‌سته ئه‌گه‌ر بکرێت، ڕه‌نگه کێشه و گرفت بۆ تورکیا دروسـتبکات له گرێدانی ئه‌و سیسته‌مه به سیستمه‌کانی به‌رگری موشه‌کی و هێزی ئاسـمانی هاوپه‌یمانانی ناتۆوه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی تورکیا مافی خۆیه‌تی گرێبه‌سته‌که ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو ڕاستیـیه‌کانیش له‌به‌رچاوبگرێت.
له‌وه‌تای تورکیا له مانگی ڕابردوو کۆمپانیایChina Precision Machinery Import-Export هه‌ڵبژاردووه بۆ دروسـتکردنی سیسته‌مێـکی به‌رگری موشه‌کی بۆخۆی، گرژی له نێوان تورکیا و هاوپه‌یمانانی له ناتۆ دروسـتبووه. کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وروپایـیه‌کان به‌م بڕیاره‌ی تورکیا سه‌رسام بوون.
ئه‌مه‌ریکا سزای به‌سه‌ر ئه‌م کۆمپانیا چینیـیه سه‌پاندووه له‌سه‌ر پـێشـێلکردنی گه‌مارۆکانی خراونه‌ته سه‌ر ئێران و کۆریای باکور و سوریا.
تورکیا ده‌ڵێت به‌های ئه‌م گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا چینیـیه ده‌گاته 3.4 ملیار دۆلار، به‌ڵام هێشـتا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه. چاودێران ده‌ڵێن چاوه‌ڕێ ده‌کرا تورکیا بۆ دروستکردنی ئه‌م سیسته‌می به‌رگریـیه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وروپایـیه‌کاندا ئه‌نجام بدات.