کۆچبه‌رانی سۆماڵیا له وڵاتی نۆ‌رویژ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که توندڕه‌وی توندوتیژانه ڕیشه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌واندا داکوتابێت، وه ئه‌وان نیگه‌رانن پاش ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرت دراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجی سۆماڵی- نۆرویژی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ن هه‌تا بـبن به ئه‌ندام له ڕێـکخراوه جیهادیـیه‌کاندا.
یه‌کێـک له چه‌کداره‌کانی هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی سه‌ر بازاڕێـکی نایروبی کینیا که له ئاکامیدا 67 که‌س کوژران، وه‌ک حه‌سه‌ن عه‌بدی ذوهولۆ ناسراوه و هاوڵاتی نۆرویژی ته‌مه‌ن 23 سـاڵیـیه که له سـاڵی 2010 گڕابووه سۆماڵیا.
کۆمه‌ڵگای بچوکی سۆماڵیا هێشـتا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگ‌وباسانه‌ش بکات سه‌باره‌ت به دوو خوشـکی نه‌وجه‌وان 16 و 19 سـاڵان که ماڵی خۆیان له نۆروێژ به‌جێهێشـتووه هه‌تا به‌شـداری له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا بکه‌ن.
باشێ مووسا سه‌رۆکی ڕه‌وه‌ندی سۆماڵی له ئۆسلۆ که بۆخۆشی سیاسه‌تمه‌دارێـکی خۆجێـیه له‌و شـاره، گوتی" هێشـتا ڕوون نیـیه که چۆن ئه‌و دوو خوشکه ماڵی خۆیان له ده‌وروبه‌ری ئۆسـلۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ به‌جێـهێشـتووه و نه‌خشه‌ی به‌شـداریکردن له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادایان کێشـابوو، به‌ڵام ئه‌وان به بنه‌ماڵه‌که‌یان گوتبوو خوازیارن به‌شـداری له جیهاددا بکه‌ن."
گوتیشی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوکی کچه‌کاندا هه‌بووه که ئێسـتا چووه‌ته تورکیا به‌هیوای دۆزینه‌وه‌ی کچه‌کانی له‌سه‌ر سنووری تورکیا و سوریا که به‌پـێی پـۆلیسی نۆ‌رویژ دوا جار له‌وێ بینرابوون.