به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری به لانی که‌م 13 که‌س ده‌کوژرێن و به‌ده‌یان که‌سی دیکه بریندارده‌بن.
پـۆلیس ده‌ڵێت بۆمبێـک له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌یانیـدا له شه‌قامێـکی پـڕ هاتوچۆی ناوچه‌ی عامریـیه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی 10 که‌سی دیکه.
له ناوچه‌ی ئه‌بو غرێبیش، له بازاڕێـکی کراوه‌دا بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 2 که‌س کوژراون و 8 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـاری ڕه‌مادی له ڕۆژئاوای وڵاته‌که، چه‌ند چه‌کدارێـک ته‌قه‌یان له 2 پـۆلیس کردووه و کوشـتویانن.
له پاش نیوه‌ڕۆشدا، بۆمبێـک له بازاڕێـکی ناوچه‌ی مه‌دائنی باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 5 که‌س کوژراون و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ڕایانگه‌یاند ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی هێرشه‌که‌ی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی سه‌ر هێزه‌کانی پـۆلیس له شـارۆچکه‌ی ڕوتبه‌ی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵاته‌که گه‌یشـتووه‌ته 19 که‌س.
هێرشه‌که سه‌ره‌تا به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به خاڵێـکی پـشـکنینی ده‌روازه‌ی شـارۆچکه‌که ده‌سـتیپـێـکردبوو که به‌هۆیه‌وه 5 پـۆلیس کوژران. پاشـان خۆکوژێـکی دیکه به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی دیکه‌وه هاتووه و ئه‌ویش خۆی به کۆمه‌ڵێـک پـۆلیس و خه‌ڵـکیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 پـۆلیسی دیکه و 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون. هه‌روه‌ها شه‌ڕ ته‌قه‌ش له چه‌ند شوێنێـکی دیکه پارێزگاکه هه‌ڵگیرساوه و 7 پـۆلیسی دیکه کوژراون.