Accessibility links

ئێران: تاوانباره‌که‌ی له‌ مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه‌ له‌سێداره‌ نادرێته‌وه‌

  • VOA News

ئاژانسێـکی ده‌نگ‌وباسی ئێران ده‌ڵێت وه‌زیری دادی وڵاته‌که‌ بڕیاری داوه‌ ئه‌و تاوانباره‌ی له‌م دوایـیانه‌ له‌ سێداره‌درا و له‌ مردن ڕزگاری بوو، پـێویست ناکات جارێـکی دیکه‌ له‌ سێداره‌ بدرێته‌وه‌.
ئاژانسی ئیسنای نیمچه‌ فه‌رمی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ زاری موسته‌فا پـورموحه‌مه‌دی بڵاویکرده‌وه‌ عه‌لی ڕه‌زا که‌ ته‌مه‌نی 37 سـاڵه‌ و له‌سه‌ر قاچاخچێتیکردن به‌ تلیاک حوکمی له‌سێداره‌ درا و له‌ جێبه‌جێـکردنی سـزاکه‌ به‌ زیندوویی ڕزگاری بوو، پـێویست ناکات له‌سێداره‌بدرێته‌وه‌.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ عه‌لی ڕه‌زا له‌ شـاری بوجنورد له‌سێداره‌ درا و دکتۆری ژوری ئیعدام هه‌واڵی مردنی ڕاگه‌یاند و پاشـان برا به‌ره‌و مه‌یتخانه‌، به‌ڵام دواتر کارمه‌ندانی مه‌یتخانه‌که‌ هه‌ستیان کرد هاڵاو له‌ نێو ئه‌و نایلۆنه‌دا هه‌یه‌ که‌ ته‌رمه‌که‌ی عه‌لی ڕه‌زای تێدایه‌، بۆیه‌ ده‌چن سه‌یری ده‌که‌ن و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت هێشـتا هه‌ناسه‌ ده‌دات و به په‌له‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌ی ده‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG