Accessibility links

په‌رله‌مانتار شوان محه‌مه‌د: دوا قسه‌ ده‌رباره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، قسه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه

  • Ahmad Barzani

کورد داوا ده‌کات هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به یه‌ک بازنه ئه‌نجام بدرێت و سیسته‌می فره‌بازنه‌یی به ناڕه‌وا ناوده‌بات.

په‌‌رله‌مانتار شوان موحه‌مه‌د، سه‌ر به هاوپه‌یمانی کوردستان، ده‌ڵێت تاکو ئێستا کورد سووڕه که هه‌ڵبژاردن به سیسته‌می یه‌ک بازنه‌یی ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو گوتی کورد بژاره‌یه‌کی تریشی هه‌یه که داوای کورسی قه‌ره‌بوو بکات ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر داوای کورد بۆ یه‌کبازنه‌یی ڕه‌ت بکه‌نه‌وه.

له وه‌ڵامی پرسیارێکی ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌رباره‌‌ی شیانی بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن کورده‌وه ئه‌گه‌ر داواکانیان ڕه‌ت بکرێنه‌وه، به‌ڕێز شوان موحه‌ممه‌د گوتی ئه‌مه بڕیارێکه که ڕێبه‌رایه‌تی سیاسی و گه‌لی کورد ده‌یدات و "من ناتوانم له جیاتی ئه‌وانه‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکه‌م."

په‌رله‌مانتار شوان گوتی "دوا قسه‌، قسه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ڕێبه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌."

XS
SM
MD
LG