Accessibility links

هانا شوان:ئیسلامیەکان جارێکی کە وەکو ١٧ شوبات مەسەلەکەیان شێواندەوە


hana shwan
hana shwan
پاش ئەوەی دوو خۆشەویست، دوو دڵدار لە شوێنەواری پەێکەری سووتێنراوی ئەڤین و خۆشیەویستیدا لە شاری سلێمانی وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە ماچی یەکتر دەکەن، مشت ومڕێکی لێکەوتەوە دوای ئەوەی لایەنە ئیسلامیەکانی کوردستان دەستیان کرد بە رەخنە گرتن و هەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردن.
رۆژنامەوان هانا شوان لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەو کارە دەڵێت"زۆر بە داخەوە لەم هەرێمەی ئێمەدا کۆمەڵێک دووفاقی هەیە لە ئیشکردن و چۆنیەتی سەوداکردن لەگەڵ ئەو شتانەی کە روو ئەدات، سووتاندنی ئەو پەێکەرە و هەر وەها تێکدانی گۆڕەکەی شێرکۆ بێکەس یەکێک لەو کارەساتانەیە کە نە ئەبوو لە شاری رۆشەنبیریدا، لە پاێتەختی رۆشەنبیریدا رووی بدایا. هانا خانم هەر وەها دەڵێت ئەوەندەی من وەکو رۆژنامەوانێک لە ناو خەڵکدا کارم دەکرد یەکم رۆژ و دوەم رۆژ کاردانەوەکان نیگەتیڤ نەبوون، بە شێوەیەکی ناشرین و قەێزەوەن سەێری ئەو کێشەیە نە ئەکرا، بەڵام دیارە هەندی تەیاری ئیسلامی توندڕەوو لە ناو کوردستاندا هەیە هەموو ئامانجیان ئەوەیە کە جوانیەکان، باشیەکان و ڕەوتی رۆشەنبیری بشێوێنن بە تاێبەتی لە شاری سلێمانی. هانا خانم دەڵێت بۆ ئەو کارە دەکەن؟ لەبەر ئەوەی کە هەلێک هەیە، زەمینیەکی لە بار هەیە بۆ ئەوان، ئێستاکە هێزێک نییە ڕاستەوخۆ بڵێت من "علمانییم" کێشەی چەسپاندنی دیموکراسی بە هەموو ووردە کارەکانیەوە کە بە واتای دیموکراسی ئیش ناکەن بۆ ئەوەی کێشەی سیکولاربوونی گووتار و نووسین و کاری ڕۆژنامەنووسی بەو شێوەی کە پێویستە ناکرێ کۆمەڵێک بەڵگەی زۆر بەرچاوو زەق هەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ئیجرائاتانە وە یاخود ئەو هەڵوێستە یاساییانەی کە دەبێت لە کاتێکدا بگێردرێت کە پێویستە ناگیردرێت، بەڵام لە کاتێکی وەهادا هەڵبەتە بە جووڵاندن و دەست خستنە ناوەوەێ تەیارە ئیسلامیەکان لەم مەسەلەیە،ئەبینیت لەسەر مەسەلەیەکی وەها دا ئەجولێندرێ، کە ئەمە کێشەیەکی زۆر زۆر ئاساییە نەک هەر لە شاری سلێمانی بەڵکۆ لە هەموو شارەکانی تر و تەنها ئەمە کە بوە سمبولی ئیشکردن لەسەر ئەوەی کە بتوانێ تواناکان بشێوێنرێ بوە هۆکاری ئەوە هەر وەکو ئەوەی ١٧ شوبات ئەمجارەش فورسەتیان هێنا لە ناڕەزایی رۆشنبیران و رۆژنامەوانان لە ئاست سووتاندنی پەێکەرەکە جارێکی کە مەسەلەکەیان ئاوا شێواندەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:50 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG