Accessibility links

جان کێری: هه‌تا ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت شه‌ڕ له‌ سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت

  • VOA News

جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشـتیـیانه‌ بۆ قه‌یرانی سوریا نایه‌ته‌ دی هه‌تا به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مابێت.
به‌ڕێز کێری له‌ کاردانه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌که‌ن به‌شـار ئه‌سه‌د به‌نیازه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی داهاتووی سوریا خۆی کاندید بکاته‌وه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی به‌ جیای له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر خالید ئه‌لعه‌تیـیه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه‌ شـازاده‌ سـعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ.
جان کێری سبه‌ی سێشه‌ممه‌ به‌ره‌و له‌نده‌ن ده‌ڕوات تاوه‌کو له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی سه‌ره‌کی دۆسـتانی سوریا و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزیۆنی سوریا کۆبـبێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG