له ئێستادا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بابه‌تی گه‌رم و گوڕ وه‌ک بواری سیاسی دۆسێی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمه.
هاوپه‌یمانێتیه‌کان چۆن ده‌بن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌تی نوێ؟
ئایا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م کابینه نوێیه‌دا لایه‌نه به‌شداره‌کان هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه بن له ده‌سه‌ڵاتدا؟
بۆ پێکهێنانی ئه‌و کابینه نوێیه ژماره‌یه‌ک ئه‌گه‌ر له ئارادان، به‌ڵام وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌ڵێت هه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌گه‌رانه له ڕووی تیۆریه‌وه شیانی هه‌یه، به‌ڵام کاتێک دێته سه‌ر کارکردن ته‌گه‌ره و گرفتی زۆر له به‌رده‌میدا ده‌بن.
به دوو لایه‌نه فه‌رمانڕه‌وا و هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی هه‌رێمه‌که 56 کورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه (پارتی 38 و یه‌کێتی 18) ئه‌مه‌ش یانی ده‌توانن جارێکی تریش پێکه‌وه بۆ چوار ساڵی داهاتوو ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا له‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه بڕیارده‌ر ده‌بێت یان هاوکێشه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 21 ی مانگی نۆی هه‌رێمی کوردستان.
ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌ت ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی ببێته پێوه‌ر و ئێستا شته‌کان گۆڕاون و کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌ن که کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانه‌وه بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز هه‌ردی ئاماژه‌ش به حکومه‌تی بنکه فراوان و هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کات و ده‌ڵێت له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو که بینراون وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی تایبه‌تن به هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ڵامێکی نێگه‌تیڤانه ده‌بێت و ده‌شڵێت گله‌یی و گازه‌نده‌کانی یه‌کێتی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نه‌بوونی هاوبه‌شییه‌کی ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ر بۆیه وه‌ک ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵێت گه‌ش بین نیم که حکومه‌تێکی بنکه فراوان دروست ببێت و ئه‌گه‌ریش دروست بوو ئه‌وا حکومه‌تێکی هێنده ئاکتیڤ نابێت که بتوانێت ئه‌و کێشه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه یه‌کلایی بکاته‌وه و چوارچێوه‌یه‌کی جێگیری بۆ دابنێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: