Accessibility links

بارمته‌ میسریه‌کان له‌ لیبیا ئازاد ده‌کرێن


ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی وڵاتی میسر ده‌ڵێت ده‌یان کارمه‌ند و کرێکاری میسری که‌ له‌ لیبیا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکرابون ئازاد کراون پاش دانوستاندنێکی چه‌ند ڕۆژیی.

ئاژانسی ده‌نگ و باسی مینا له‌ زاری موحه‌مه‌د ئه‌بوبه‌کر باڵیۆزی میسر بۆ لیبیا ده‌ڵێت میسریه‌کانی له‌ ناوچه‌ی ئه‌جده‌بیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون ئازاد کراون.

ڕفێنه‌ره‌کان داوای ئازادکردنی خزمه‌ گیراوه‌کانیان ده‌کرد له‌ میسر وه‌ک پێشمه‌رجێک بۆ به‌ردانی بارمته‌ میسریه‌کان.

موحه‌مه‌د ئه‌بوبه‌کر به‌ ئاژانسی ده‌نگ و باسی مینای گوتووه‌ ئازدکردنی میسریه‌کان له‌ ئه‌نجامی دانوستاندنێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ بووه‌، به‌ڵام هیچی نه‌گوتووه‌ ئایا حکومه‌تی میسر داوای ڕفێنه‌ره‌کانی جێبه‌جێکردووه‌ یان نا.

پێشتر کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لیبیا گوتبویان نزیکه‌ی 200 شوفێری میسری له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه‌ ڕفێندراون، به‌ڵام حکومه‌تی میسر ده‌ڵێت نه‌خێر 74 که‌س بوون.
XS
SM
MD
LG