سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاهی ده‌ده‌ات که فشاری زۆری ڕۆژئاوا له میانه‌ی وتووێژی ناوکیدا ده‌شێت یاسادانه‌رانی ئێرانی ناچاربکات داوای خێراکردنی کارکردن بکه‌ن له بواری ئه‌تۆمیدا.
ئه‌م په‌یامه‌ی عه‌لی لاریجانی دوابه‌دوای داواکانی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو بۆ توندکردنی سزاکان له‌سه‌ر ئێران وێڕای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستاندنی ناو‌کی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت پێشده‌چێت ئه‌م ئاگاهیه‌ی لاریجانی هێورکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی توندڕه‌وانی ئێرانی به‌دوای خۆیدا بێنێت و بشبێته مایه‌ی هاوڕایی ئێرانیه‌کان له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ سوک کردنی سزاکان له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه عه‌لی لاریجانی گوتوویه‌تی شورای ئێرانی ده‌توانێت قسه‌ی خۆی هه‌بێت له بڕ و جۆراوجۆری جموجۆڵه ناوکیه‌کانی وڵاته‌که‌دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که په‌رله‌مانی ئێران ده‌توانێت داوای به‌رفراوان کردنی جموجۆڵی ناو‌کی بکات ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژئاوا به سیاسه‌تی بانێکه و دوو هه‌وا و ڕه‌فتاری ناڕه‌وا بڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌ک یان ورده‌کاریه‌کی زیاتری باس نه‌کردووه.
هاوکات به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه تا فشاره‌کان له‌سه‌ر ئێران زیاد بکه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک گه‌شبینی هاتونه‌ته ئاراوه پاش ئه‌و دانوستاندنه ناوکیه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ژنێڤ کرا.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ به کابینه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیلی گوتووه گه‌ر هاتوو له‌بری قسه کردار نه‌بینرێت ئه‌وا پێویسته فشاره‌کان بۆسه‌ر ئێران به‌رده‌وام بن و نه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو پێویسته قورستریش بکرێن.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندنی ئاشکرای سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل بووه له‌وه‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی نێوان ئێران و پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیاش.