سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت کۆنفرانسی ئاشتی له‌سه‌ر سوریا ڕۆژی 23 ی مانگی یازده له ژنێف ده‌کرێت، به‌ڵام نێردراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی ده‌ڵێت هێشتا ڕۆژێک دیارنه‌کراوه بۆ کردنی ئه‌و کۆنفرانسه.
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له قاهیره ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ له‌خزه‌ر براهیمی نێرداروی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا.
هه‌رچۆنێک بێت هه‌ر له‌و کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا به‌ڕێز براهیمی به په‌یامنێرانی گوت هیچ وتووێژێک له ئارادا نابێت به بێ نوێنه‌رایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوی ئۆپزسیۆنی سوریا له‌و کۆنفرانسه‌دا.
له‌خزه‌ر براهیمی ئه‌وه‌شی ڕه‌تکرده‌وه ڕۆژێک بۆ کۆنفرانسه‌که دیار بکات تا ئه‌وکاته‌ی سه‌ردانه‌کانی بۆ ژماره‌یه‌ک وڵاتی ناوچه‌که ته‌واو ده‌کات له‌وانه قه‌ته‌ر و تورکیا و ئێران و هه‌روه‌ها سوریاش.
هاوکات هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگره‌وه له‌شاری حه‌ما خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به‌لانی که‌م 30 که‌سی کوشتوه و ده‌یانی تریشی بریندار کردووه.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت بنکه‌یه‌کی له‌شکری بۆ پشکنین ئامانجی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بووه.
چالاکوانان له‌م ڕێکخراوه‌ی سه‌ر به ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن پێده‌چێت ژماره‌ی کوژراوه‌کان زیاد بکه‌ن چونکه هه‌ندێک له زامداره‌کان برینه‌کانیان قورسن.