Accessibility links

دانیشتوانی لۆکسمبۆرگ‌ ئه‌مڕۆ به‌شداری له‌ ده‌نگدانی وڵاته‌که‌دا ده‌که‌ن و هاوکات ده‌نگدان ڕێبه‌ری ئه‌و وڵاته‌ که‌ درێژترین ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌بوه‌ له‌ئه‌وروپادا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕووبه‌ڕووی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت ده‌بێته‌وه‌.
سه‌رۆک وه‌زیران (ژان کلوود یۆنکر) له‌وه‌تای ساڵی 1995 ه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدایه‌ ، به‌هیوایه‌ پارێزگاری له‌وپۆسته‌ و ڕابه‌رایه‌تی حکومه‌تی نوێ بکات به‌سه‌رۆکایه‌تی پارته‌که‌ی (پارتی گه‌لی سۆشیال کرسچیان).
لۆکسمبۆرگ یه‌کێکه‌ له‌بچووکترین ووڵاته‌کانی جیهان، هه‌روه‌ها یه‌کێکه‌ له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان.
بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ له‌مانگی 6 ی داهاتوودا بکرێت به‌ڵام واده‌که‌ی گۆڕدرا پاش ئه‌و ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵه‌ ئامێزه‌ی پاسه‌وانانی تایبه‌ت تیایدا به‌شدار بوون و به‌ شه‌رمه‌زاری دانرا و بووه‌‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نێکی هاوبه‌ش له‌ هاوپه‌یمانێتی فه‌رمانڕه‌وادا پشتیوانی خۆی له‌ سه‌ره‌ک وه‌زیر بکشێنێته‌وه. ‌
XS
SM
MD
LG