Accessibility links

ئاراس جه‌واد مه‌لکشاهی: زولمێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ ته‌نها سێ کورسی بۆ کورده‌ فه‌ێلیه‌کان

  • Jani Diylan

Aras Jawad Malekshahi

Aras Jawad Malekshahi

کورده‌ فه‌ێلیه‌کان ده‌مێکه‌ سکاڵا ده‌که‌ن مافیان خوراوه‌، چ له‌ چوارچێوه‌ی حکومه‌تی عێراقدا وه‌ یاخود له‌ هه‌رێمی کوردستان. چالاکانی کوردی فه‌ێلی له‌ به‌غدا داوای هه‌موارکردنی به‌ندی 15 له‌ یاساێ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن.
رۆژنامه‌وان ئاراس جه‌واد مه‌لکشاهی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادێوێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کۆتای فه‌ێلیه‌کان وپێکهاته‌کانی تر ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌راووردیشی بکه‌ێن به‌ پێکهاته‌کانی تر، ئه‌و که‌مایه‌تیانه‌ی که‌ دانراوون وه‌کو کرستیانه‌کان،وه‌ یاخود وه‌کو برایانی ئیزدی که‌ ئه‌وان 4 کورسی و 5 کورسیان بۆ ته‌رخان کراوه‌، به‌ ڕاستی به‌ زولمێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ ته‌نها 3 کورسی بۆ کوردی فه‌ێلی ته‌رخان بکرێت، چونکه‌ ڕێژه‌ی کوردانی فه‌ێلی گه‌ڵێک زۆرتره‌ له‌ برایانی مه‌سیحی وه‌ یاخود برایانی ئیزیدمان له‌ عێراقدا.کاک ئاراس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوییه‌ کۆتا بۆ ئه‌و پێکهاتانه‌ وه‌کو فه‌ێلی و ئیزدیه‌کان دابنرێت چونکه‌ کوردی فه‌ێلی، یاخود کوردی ئیزدی وه‌ یاخود برایانی شه‌به‌ک هه‌میشه‌ پێکهاته‌یه‌کی جیا نه‌کراوون له‌ گه‌لی کورد وه‌ به‌ جیاکردنه‌وه‌ له‌ جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ده‌زانم".

XS
SM
MD
LG