Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: هه‌وڵه‌کان بۆ سـازکردنی کۆنگره‌ی ئاشته‌وایی بۆ سوریا

  • Motabar Shirwani
  • Haider Kareem

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا وا بۆ چه‌ند مانگێـکه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکومه‌ت و لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندن ڕابکێشن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌وڵه‌کانیان بێ ئه‌نجام بوون‌.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕیـیا نۆڤۆسـتی ڕووسیا له‌ زاری قه‌دری جه‌میل ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ گوتویه‌تی کۆنگره‌که‌ له‌ 23 و 24 ی مانگی یازده‌ سـازده‌کرێت.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا گوتیان کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌ سوریا ده‌بێت به‌ په‌له‌ ڕێـکبخرێت و به‌ زووترین کات بـبه‌سـترێت.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ڕۆژی هه‌ینی بوو که‌ له‌ لایه‌ن موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ برا و ئه‌م به‌ڕێزه‌ میوان بوو:
دکتۆر سه‌عده‌دین مولـلا، ئه‌ندامی پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا.
XS
SM
MD
LG