سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت که‌س له مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی کۆنگرس به براوه دانانرێت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له کۆشـکی سـپی هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و بنبه‌سـته‌ی پـێشتر دووچاری بووبووین و بووبووه مایه‌ی داخسـتنی به‌شـێکی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ ماوه‌ی 16 ڕۆژ، به ته‌واوی زیانی به ئابوری ئه‌مه‌ریکا گه‌یاند که هیچ پـێویستی نه‌ده‌کرد.
گوتیشی خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا به گشـتی له واشنتن بێزارن، واته له کۆنگرس و حکومه‌تی فیدراڵی، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه متمانه‌یی‌یان به‌ده‌سـتبهێنینه‌وه.
به‌پـێی بڕیاره‌که‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه هه‌تا 15 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا پاره‌ی ده‌بێت بۆ دابینکردنی خه‌رجیـیه‌کانی و پـێدانی موچه‌ی کارمه‌نده‌کانیشی، هه‌روه‌ها ئاسـتی توانای بۆ قه‌رزکردن وه‌ها به‌رزده‌بێته‌وه که ده‌توانێت هه‌تا 7 ی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی سه‌ر شـانی دوا نه‌که‌وێت. هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا یاسادانه‌ران دانوسـتاندن بکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت.