تورکیا له سه‌ره‌تاکانی سـاڵی 2012 به مه‌به‌ست شـانه‌یه‌کی سیخوڕی ئیسرائیلی له ناو ئێران بۆ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ئاشـکراکردووه و به‌وه‌ش گورزێـکی گه‌وره‌ی له هه‌وڵه‌کانی مۆسادی ئیسرائیلی داوه له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له ناو ئێران‌دا، وه‌ک له ڕاپـۆرتێـکی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست له ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ده‌یڤد ئهگناتیـۆس، نووسه‌ری ڕاپـۆرته‌که، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نزیکه‌ی 10 ئێرانی بۆ ئیتلاعاتی ئێران ئاشـکراکردووه که له تورکیا له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی مۆسـادی ئیسرائیلی کۆده‌بوونه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی چواری سـاڵی 2012 ئێران ڕایگه‌یاند، تۆڕێـکی سیخوڕی گه‌وره‌ی ئیسرائیلی ئاشـکراکردووه و 15 که‌سی له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردووه، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌م ئاشکراکردنه‌ی تورکیاوه هه‌یه یان نا.
نووسه‌ر ده‌شڵێت ڕه‌نگه ئه‌م کاره‌ی تورکیا له پشـت ئه‌وه بووبێت که ئیسرائیل هه‌تا ئه‌م دوایـیانه‌ش ئاماده نه‌بوو داوای لێبوردن له تورکیا بکات له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی سـاڵی 2010 ، ئه‌وه‌ی هێزێـکی تایبه‌تی ئیسرائیلی هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر که‌شـتیـیه‌ک که به‌نیازبوو گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه بشکێنێت و له ئاکامدا9 هاوڵاتی تورکیای کوژران.
به‌ڵام له مانگی سێ به هه‌وڵی ناوبژیوانی سه‌رۆک ئۆباما، دواجار نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ته‌له‌فونی بۆ ئه‌ردۆغان کرد و داوای لێبوردنی لێکرد.
نووسه‌ر ده‌شڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوای لێبوردنه‌ش، کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل پـێـیان وایه هێشـتا گرژی توند له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا به‌رده‌وامه.
به‌رپـرسی هه‌واڵگری تورکیا هاکان فیدان، ئه‌ویش له لایه‌ن ئیسرائیلیـیهکانهوه جێگه‌ی گومانه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه دۆسـتانهیهی له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌کاندا له چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا هه‌یبووه. کاربه‌ده‌سـتانی مۆسادی ئیسرائیل بۆ گاڵته لای ده‌زگای CIA ئه‌مه‌ریکا، هاکان فیدان به به‌رپرسی ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران له ئانکه‌ره ناودێرده‌که‌ن، واته. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام بووه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ فیدان له‌سه‌ر بابه‌ته ههسـتیارهکاندا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه ئیسرائیل و نه تورکیا به فه‌رمی له باره‌ی ئه‌م ڕاپـۆرتهوه لێـدوانیان نه‌داوه، به‌ڵام چه‌ند وه‌زیرێـکی ئیسرائیل ئه‌ردۆغان تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی له‌م سـاڵانه‌ی دوایی هه‌ڵوێسـتێـکی دژ به ئیسرائیلی گرتووه‌ته‌به‌ر تاوه‌کو وڵاته‌که‌ی له نێو جیهانی ئیسلامی‌دا بـباته پـێشه‌وه.
زائێف ئه‌لکین جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده نه‌بوو له باره‌ی ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی واشنتن پـۆست هیچ لێـدوانێـک بۆ ڕادیۆی ئیسرائیل بدات، به‌ڵام گوتی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا زۆر ئاڵۆزه. گوتیشی " تورکه‌کان بڕیارێـکی سـتراتیژیـیان داوه، ئه‌ویش هه‌وڵی ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ناوچه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه کارتی دژایه‌تیکردنی ئیسرائیل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارده‌هێنن."