ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی به ته‌واوی کارمه‌نده‌کانیانه‌وه ده‌سـتیان کرده‌وه به کاره‌کانیان، ئه‌مه‌ش پاش 16 ڕۆژ له داخسـتنی به‌شـێـکی ئه‌و ده‌زگایانه و ناردنه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار کارمه‌ند به‌بێ موچه بۆ ماڵه‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی کۆنگرس به هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌ران پـرۆژه بڕیاری دابینکردنی پاره بۆ حکومه‌تی فیدراڵی و هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردنی په‌سه‌ندکرد، سه‌رۆک ئۆباما زوویه‌کی پـێـنجشه‌ممه واژوی کرد و بڕیاره‌که چووه قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
به‌پـێی بڕیاره‌که هه‌تا 15 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا پاره‌ی ده‌بێت بۆ دابینکردنی خه‌رجیـیه‌کانی و پـێدانی موچه‌ی کارمه‌نده‌کانیشی، هه‌روه‌ها ئاسـتی توانای بۆ قه‌رزکردن وه‌ها به‌رزده‌بێته‌وه که ده‌توانێت هه‌تا 7 ی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی سه‌ر شـانی دوا نه‌که‌وێت.
بڕیاره‌که له ئه‌نجومه‌نی سینات به ده‌نگی 81 سیناتۆر له به‌رامبه‌ر 18 په‌سه‌ندکرا و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به 285 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 144 ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا.
سه‌رۆک ئۆباما لای خۆیه‌وه سوپاسی ڕێبه‌رانی هه‌ردوولای کرد و گوتی ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و متمانه‌یه بۆ خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا بگێڕنه‌وه که نه‌یماوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، واته ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی تیادا نه‌مێنێت، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سینات هاری ڕیدی دیموکرات له‌گه‌ڵ هاوکاره‌که‌ی میچ مه‌ککۆناڵی کۆماری پـێـکه‌وه پـرۆژه‌ی بڕیاره‌که‌یان ئاماده‌کرد.