ئه‌و وتووێژانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ردوو ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزانی جیهان له جنێڤ به‌ڕێوه‌چوون، گه‌شبینی به دوای خۆیدا هێناوه به ئاڕاسته‌ی نه‌هێشـتنی ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا هه‌یه.
کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی وتووێژه‌کان ڕژدبوون و به به‌راورد به‌وانه‌ی پـێشـوو زیاتر تیایدا باسی ورده‌کاریـیه‌کان کران. گوتیشی زلهێزانی جیهان به‌ر له‌وه‌ی له 7 و 8 ی مانگی یازده وتووێژی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجام بده‌ن، به وردی تاووتوێی پـێشـنیاره‌که‌ی ئێران ده‌که‌ن که به مه‌به‌سـتی کۆتایی هێنان به‌م کێشه‌یه له میانه‌ی وتووێژه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردوو شاندی ئێرانی خستبوویه ڕوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌ویش وتووێژه‌کانی به سوودبه‌خش ناودێرکرد و گوتی هیواداره بـبێته سه‌ره‌تای قۆناغێـکی نوێ له په‌یوه‌ندیـیه‌کاندا.
گوتیشی ئه‌مه یه‌که‌م جاره هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبه‌ش ڕێـک ده‌که‌ون، به‌ڵام هیچ زانیاری له باره‌ی کۆبوونه‌وه‌کان ڕانه‌گه‌یاند.