Accessibility links

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت‌ ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌لیبی له‌ نیویۆرک دادگایی بکرێت

  • VOA News

بڕیاره‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌لیبی گومان‌لێکراوی تێرۆرسـتی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک لیبی بانگهێشـتی دادگایه‌ک له‌ نیویۆرک بکرێت به‌ تاوانی تێوه‌گلانی له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی سـاڵی 1998 ی سه‌ر دوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریکا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌ گومان‌لێکراوه‌ی ئه‌لقاعیده‌یان بۆ نیویۆرک گواسته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ 5 ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌لیبیـیان له‌ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا به‌ نهێنی ڕفاند و له‌و ده‌مه‌وه‌ ناوبراو له‌ نێو که‌شـتیـیه‌کی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایـیدا ده‌سـتبه‌سه‌ر بوو.
ئه‌لیبی که‌ ناوی سیانی بریتیـیه‌ له‌ نه‌زیهـ عه‌بدولحه‌مید ئه‌لڕیغی بۆ زیاتر له‌ 10 سـاڵه‌ له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی فیدراڵی له‌ نیویۆرک به‌ تاوانبار دانراوه‌، به‌هۆی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ناوبراو‌ پـلانڕێژی بۆ هێرشه‌کانی‌ سـاڵی 1998 کردووه‌، ئه‌وانه‌ی کرانه‌ سه‌ر هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ کینیا و تانزانیا.
XS
SM
MD
LG