کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیاشدا کۆده‌بێته‌وه بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌یه له‌وه‌تای حه‌سه‌ن ڕۆحانی له مانگی هه‌شتی ڕابردووه‌وه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیشی هه‌رچه‌نده به وریاییه‌وه سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌که‌ن، به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا خوازیارن ههنگاوێکی پۆزه‌تیڤانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ببینن که له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که‌دا بگونجێت سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی ناو‌کی ئێران.
هێمن سه‌یدی، پسپۆڕی کاروباری سیاسی ئێران له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ئابوریه‌ی ئێرانی تیادایه تارانی ناچار کردووه به‌شداری له‌م دانوستاندنه‌ی ئه‌مڕۆدا بکات و ده‌شڵێت دانوستاندنه‌کان چه‌ندێک درێژه بکێشن له کۆتاییدا ئێران به هه‌موو پێشنیازێک قایل ده‌بێت.
به‌ڕێز سه‌یدی ده‌ڵێت بۆ ئه‌و دوا هه‌نگاوه‌ی، ئێران پێویستیشیهتی هێدی هێدی بکه‌وێته دڵنیاکردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆی له‌ناو وڵاته‌که‌دا کاتێک له دوا قۆناغدا بڕیاری ده‌ستبه‌ردار بوون ده‌دات له به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی و ده‌شڵێت نمونه‌ی ئه‌و پاشهکشهکردنانه له ئێران‌دا زۆرن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: