ئۆپزسیۆنی سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌شداری له کۆنفرانسه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ژنێڤدا ناکات که واشنتۆن و مۆسکۆ پشتیوانی لێده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه‌ی قه‌یرانی زیاتر له دوو ساڵه‌ی سوریا.
پارێزه‌ر موحه‌مه‌د ئه‌شره‌ف سینۆ ده‌ڵێت ئۆپزسیۆنی سوریا له‌وبڕوایه‌دایه به‌شداریکردن له کۆنفرانسه‌که‌ی ژنێڤدا هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ ئۆپزسیۆن تیادا نابێت و ده‌شڵێت به‌شێک له ئۆپزسیۆنی عه‌ربه‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنفرانسه‌دا نین و مه‌رجیشیان بۆ به‌شداریکردن ئه‌وه‌یه نابێت نوێنه‌رانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌شدار بن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری کورد له‌و کۆنفرانسه‌ی ژنێڤدا به‌ڕێز سینۆ ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و ڕاستیه بزانریت له‌و کۆنفرانسه‌دا بێت یان له هه‌ر نێوه‌ندێکی تردا بێت بڕیار له هه‌ر چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ئاینده‌ی سوریا ئه‌گه‌ر کوردی تیادا نه‌بێت ئه‌وا بڕیارێکی که‌موکوڕ ده‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: