Accessibility links

له‌تیف نیروه‌یی: ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کانی عه‌تا سه‌راویدا نیین و ته‌نها بۆچوونی خۆیه‌تی

  • Jani Diylan

Letif Nerweyi

Letif Nerweyi

دیاره‌ ئه‌مرۆ هه‌ر که‌سێک که‌ قسه‌یه‌ک ده‌کات وه‌ یاخود لێدوانێک ده‌دات، چ تاک وه‌ یاخود به‌رپرسێک چه‌ندین شت له‌به‌ر چاو ده‌گرێت چ سه‌باره‌ت به‌ تاکی خۆێ وه‌ یاخود ئه‌و پارت و رێکخراوه‌ی که‌ کاری بۆ ده‌کات وه‌ به‌ چه‌ند ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت له‌ رووێ قازانج و زیانه‌وه‌.
له‌تیف نیروه‌یی ووته‌ بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و لێداوانه‌ توندانه‌ی له‌ لایه‌ن هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی یه‌کێتیه‌وه‌ دراوه‌، به‌ تاێبه‌تی لێدوانه‌کانی کاک عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت"به‌ هۆێ ئه‌و ئازادیه‌ی که‌ له‌ ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا ‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا ئێستا ره‌خساوه‌ بۆ ئه‌ندام و کادیرانی یه‌کێتی ده‌توانین بڵێن تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌مه‌ زه‌مینه‌ سازی ڕه‌خساندووه‌ که‌ فه‌ره‌ لێدوانیه‌ک له‌ ناو یه‌کێتیدا درووست ببێت وه‌ هه‌ندێک جار له‌و فه‌ره‌ لێدوانیه‌ هه‌ندێ که‌س لێدوان ده‌ده‌ن که‌ له‌ ئه‌نجامی بێ ئاگاهی له‌ بابه‌ته‌که‌، یان نه‌بوونی زانیاریه‌کی وورد یان نه‌بوونی تێگه‌یشتنێکی بابه‌تیانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌، بۆیه‌ زۆر جار ئه‌م فه‌ره‌ لێدوانیه‌ نیگه‌رانیش به‌ دواێ خۆێدا ده‌هێنی. کاک له‌تیف سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی عه‌تا سه‌راوی ده‌ڵێت لێداونێکی کاک عه‌تا سه‌راوی که‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیه‌ به‌ پێ زانیاری ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ بوه‌ ئاخۆ ئه‌و ئه‌ندام و کادیرانه‌ێ یه‌کێتی که‌ مووچه‌ له‌ یه‌کێتی ده‌گرن و ده‌نگیان به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران داوه‌، ئایا وه‌کو جاران ده‌یانگوت نان بڕاویان ده‌که‌ن، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پرسیاره‌ وه‌ڵامێکی توندی ئه‌و پرسیاره‌ت داوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ به‌ هێچ شێوه‌یه‌ک گوزارش له‌ بیر و بۆچوون و په‌یام و سیاسه‌تی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ناکات، ته‌نها بۆچوونێکی خۆیه‌تی که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیین".

XS
SM
MD
LG