ڕێـکخراوی خاچی سوور ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا 3 له 6 کارمه‌نده‌که‌ی که له سوریا له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێـکی مانگی سووری سوریا ڕفێندرابوون ئازادکراون.
ئیوان واتسۆن گوته‌بێژی ڕێـکخراوه‌که به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت ئه‌و 3 کارمه‌نده و کارمه‌نده‌که‌ی مانگی سوور له ناوچه‌ی ئیدلیب ئازادکراون. گوتیشی چاوه‌ڕوانی هه‌واڵ ده‌که‌ن له باره‌ی 3 کارمه‌نده‌که‌ی تر.
ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و کارمه‌ندانه له باکوری ڕۆژئاوای سوریا ده‌سـتگیرکران کاتێـک له ئه‌رکێـکی چوار ڕۆژی بۆ گه‌یاندنی داوده‌رمان له پارێزگای ئیدلیبه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌گه‌ڕانه‌وه.
به‌پـێی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا، چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، ئه‌و کارمه‌ندانه‌یان له‌سه‌ر ڕێگای نێوان سه‌رمین و سه‌راقب ڕفاندبوو و هێشـتا 3 له‌و کارمه‌ندانه له‌گه‌ڵ 2 شۆفێری ڕێـکخراوه‌که ئازاد نه‌کراون.