Accessibility links

ئیتالیا و ماڵتا داوای یارمه‌تی ده‌که‌ن بۆ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی ڕوو له‌ وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن

  • VOA News

ئیتالیا و ماڵتا داوای یارمه‌تی زیاتریان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا کردووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیابوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران که‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌ له‌ ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ په‌نا بۆ وڵاته‌کانیان ده‌به‌ن.
ڕێـکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچبه‌ران مه‌زه‌نده‌ ده‌کات نزیکه‌ی 32 هه‌زار که‌س له‌ ئه‌مسـاڵدا گه‌یشـتبنه‌ ئیتالیا و ماڵتا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئیتالیا ڕایگه‌یاند که‌وا زیاتر چاودێری ئاوی نزیک که‌ناره‌کانی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌کات‌، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ ڕوودانی کاره‌سـاتی هاوشێوه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ که‌ بوونه‌ مایه‌ی نوقمبوونی چه‌ند به‌له‌مێـک و خنکاندنی به‌ سه‌دان که‌س.
ئێنریکۆ لیتا سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیا گوتی گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنه‌ توندانه‌‌ پـێویسـته‌، چونکه‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بووه‌ته‌ گۆڕسـتان.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ماڵتا داوای له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد سـتراتیژیـیه‌تێـکی ڕوون و ئاشـکرا دابڕێژێت بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆچبه‌راندا.
کۆمه‌ڵێـک په‌نابه‌ری سوری که‌ له‌م دوایـیانه‌ له‌ نوقمبوونی به‌له‌مێـک ڕزگاریان بووبوو و گه‌یشـتینه‌ ماڵتا، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ گوتیان له‌ لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێـکرابوو‌ کاتێـک له‌ لیبیاوه‌ ده‌سـتیان به‌ گه‌شـته‌که‌یان کردبوو.
سه‌رۆک وه‌زیری ماڵتا جۆزێف مۆسـکات گوتی له‌ نێو ئه‌و کۆچبه‌ره‌ سوریـیانه‌ 11 پـزیشک هه‌ن.
XS
SM
MD
LG