سه‌رۆکی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئۆپزسیۆن له هه‌رێمدا ڕێوشوێنی هاوار هاوار و هاویشتنی بوتڵه ئاوی گرتبووه‌به‌ر و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ستکه‌وتیان بووه.
نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ئاماژه‌شی به‌وه کردووه ده‌بێت ئۆپزسیۆن هه‌ست به‌وه بکات که هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا نه‌ک دوژمنی بێت و ناشبێت شێوازێکی دوژمنکارانه بگرێته‌به‌ر.
بارزانی ده‌شڵێت مه‌خابن کاتێک له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆندا وتووێژ ده‌که‌یت ده‌ڵێت هیچ شتێکی باش نییه که حکومه‌ت کردبێتی، ئه‌وه‌تا چوار ساڵ ئه‌زموونی ئۆپزسیۆن بوون هه‌یه و ئێستا ده‌توانن له حکومه‌تدا بن و خۆیان تاقیبکه‌نه‌وه، له‌وبڕوایه‌دام گه‌لی ئێمه له هه‌رێم بڕیاری خۆی دا له ڕێی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه کێ ڕاست بووه و متمانه‌ی خۆشیان به کێ ده‌ده‌ن.
ئه‌مین فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر جار گه‌واهییان داوه ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ندێک هه‌نگاوی باشی ناوه و هه‌ندێک له که‌موکوڕیه‌کانی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمییشی خستۆته ڕوو.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت وه‌ک هه‌موو شته‌کانی تر ئۆپزسیۆن لایه‌نی باش و لایه‌نی خراپیشی هه‌یه و ئه‌گه‌ریش ئۆپزسیۆن که‌موکوڕیشی هه‌بووبێت له چوار ساڵی ڕابردوودا ئه‌وا به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌گه‌ره و گرفتانه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر وه‌ک هۆکاری بابه‌تی بۆ ئۆپزسیۆنی دروستکرد، هه‌ربۆیه له‌و ماوه‌یه‌داده‌ستکه‌وتیشی هه‌بووه و که‌موکوڕیشی هه‌بووه.
به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه دژ به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه که داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراوان ده‌کات و وه‌ک ئاماژه‌شی پێده‌کات کاریگه‌ری نه‌رێنیش دروست ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: