Accessibility links

له‌ سوریا کوژرانی خه‌ڵکی سیڤیڵ به‌رده‌وامه‌


Mideast Syria

Mideast Syria

بۆردومانی تانکه‌کانی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریا له‌ باڵه‌خانه‌یه‌کی شارێکی باشوری وڵاته‌که‌ی داوه‌ و به‌لانی که‌م 11 که‌سی کوشتووه‌ و وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن ژن و منداڵ له‌ نێو قوربانیه‌کاندان.

ئه‌م هێرشه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌‌ دواترینه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌یده‌ن بۆ کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ هه‌رێمی ده‌رعا له‌ باشوری سوریا له‌ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداواندان.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌ڵێت به‌لانی که‌م چوار ژن و سێ منداڵ که‌ یه‌کێکیان ساوا بووه‌ له‌ نێو کوژراوه‌کاندان.

ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی سوریا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان هێرشێکی خومپاره‌ییان کردۆته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت له‌ ده‌رعا، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی زیاتری نه‌داوه‌.

له‌و دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییانه‌ی چالاکوانان له‌ تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا بڵاویان کردۆته‌وه‌ ته‌رمی قوربانیه‌کان نیشان دراون له ‌ناو ژورێکی تاریکدا.

به‌ڵام ئه‌بو موسعه‌ب ناوێک که‌ ده‌ڵێت لایه‌نگری سه‌رهه‌ڵداوانه‌ له‌ سوریا به‌ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه‌ ته‌واوی قوربانیه‌کانی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌هۆی شه‌ڕی هه‌ردوولاوه‌ له‌ ناوجه‌رگه‌ی شاری ده‌رعا کوژراون.
XS
SM
MD
LG