Accessibility links

ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئێران و سوریا کۆده‌بنه‌وه‌


جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ کاترین ئاشتن به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپادا کۆبۆته‌وه‌ بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئێران و سوریا و میسر و پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ژماره‌یه‌ک دۆسێی تریش.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

یه‌کێک له‌و دۆسێیانه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌نگی خراوه‌ته‌ سه‌ر دانوستاندنی داهاتووی نێوان ئێران و پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه که‌ بڕیاره‌ هه‌ردوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ له‌ ژنێڤ بکرێت.

ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوکیه‌که‌یه‌وه‌ سه‌پێندراونه‌ته‌ سه‌ر ئێران زیانی له‌ ئابوری وڵاته‌که‌ داوه‌.

جان کیری و کاترین ئاشتن باسیشیان له‌و هه‌وڵانه‌ کردووه‌ بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی ئاشتیانه‌ی نێونه‌ته‌ویی به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی سیاسیانه‌ له‌ وڵاتی سوریای به‌ شه‌ڕ وێرانبوودا.
XS
SM
MD
LG