له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له شاره‌کانی زۆرترایه‌تی دانیشتوانه‌کانی له شیعه ئاینزاکانن له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌لانی که‌م 31 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن.
وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوانه نیشانه‌ی شکستی حکومه‌تی عێراقه له کۆنترۆڵ کردنی توندوتیژیه‌کان که وه‌ک ده‌گوترێت مایه‌ی ئاگر خۆشکردنی پشێوی و ئاڵۆزی ئاینزاییه له عێراقدا.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی عێراق ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام زۆر جار لقی ئه‌لقاعیده له عێراق ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌ی وه‌ک میتۆدێک به‌کار هێناوه.
ئه‌م ڕێکخراوه سوننه ئاینزا تێرۆریستیه و ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کانی تریش هه‌میشه خه‌ڵکی شیعه ئاینزا ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان وه‌ک هه‌وڵێک بۆ بنکۆڵکردنی حکومه‌تی عێراقی که شیعه‌کان تیایدا باڵاده‌ستن.
به‌پێی ئایدیۆلۆژیای ئه‌لقاعیده ، شیعه‌کان له ئاینی ئیسلام وه‌رگه‌ڕاون.
خوێناوی ترین هێرش له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆدا له شاری حله بووه له باشوری به‌غدا که هه‌ر ته‌نها له‌وێ 8 که‌س کوژراون و 22 که‌سیش بریندارن.
له شارۆچکه‌ی سوێره هه‌ر له باشوری به‌غدا دوو ئۆتۆمبێل ته‌قێندراونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و 14 که‌سیش زامارن.
به هه‌مان شێوه‌ش له شاری کوت دوو ئۆتۆمبیل ته‌قیونه‌ته‌وه و له‌وێش ده‌یان کوژراو و بریندار هه‌ن.
هه‌موو هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق له ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک له بازاڕه‌کاندا و له نزیک وێستگه‌کانی پاسه‌وه کراون.