جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌فغانستانی جێهێشت پاش دوو ڕۆژی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستاندا.
گه‌وره دیپلۆماتی ئه‌مریکا و هه‌روه‌هاش سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن نزیکن له ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌ردوو لا به‌ڵام ده‌شڵێن هێشتا جیاوازییان هه‌یه له‌سه‌ر دۆسێی په‌ناپارێزی سه‌ربازه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دۆسێی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دۆسێیه‌کی گونجاوه بۆ سه‌رۆکی ئه‌فغانستان بیخاته به‌رده‌ست لۆیا جه‌رگه و ئێمه‌ش دڵنیاییه‌کی زۆرمان هه‌یه که گه‌لی ئه‌فغانستان سوده‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌بینێت و به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م دۆسێی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا به داخه‌وه ڕێکه‌وتنێکی دوو لایه‌نه‌ی ئاسایشی نایه‌ته ئاراوه.
جان کیری ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خۆی دادگایی هه‌ر سه‌ربازێکی ئه‌مریکایی ده‌کات له ده‌می هه‌ر ڕه‌فتار یان کرده‌یه‌کی هه‌ڵه و نه‌گونجاودا.
حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغناستان ده‌ڵێت بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له کام وڵات پرۆسه‌ی دادگایی کردن به‌ڕێوه بچێت، له سه‌روو ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌وه‌یه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ئه‌وه بڕیارێکه ڕێک و ڕه‌وان و ته‌نها لای گه‌لی ئه‌فغانستانه و به دوو ڕێگه‌ش ده‌کرێت، یه‌که‌میان لۆیا جه‌رگه‌ی ئه‌فغانستانه و دووهه‌میشیان میکانیزمێکی ده‌ستوریه که په‌رله‌مانی ئه‌فغانستانه.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو کاربه‌ده‌ست دووابه‌دوای وتووێژێکی چڕوپڕی دوو ڕۆژی بوو له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان پاش کشانه‌وه‌ی هێزی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی به سه‌رکردایه‌تی ناتۆ که بڕیاره له ساڵی داهاتوودا کۆتایی به ئه‌رکی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی بێت له ئه‌فغانستاندا.