Accessibility links

په‌رله‌مانتارانی عێراقی باس له‌ مشتومڕی په‌رله‌مان له‌سه‌ر یاسای پارته‌ سیاییسه‌کان ده‌که‌ن

  • Goran Tawfeeq

یاسای پارته‌ سیایسییه‌کان یه‌کێکه‌ له‌و یاسایانه‌ی که‌ ده‌ستوور شه‌رعییه‌ت بوونی حیزبێک نیشان ده‌دات به‌ پێی ئه‌و ڕێکاره‌ یاساییانه‌ی ئاماژه‌ی پێکراوه‌ که‌ پێویسته‌ له‌ پارتێکی سیاسیدا بوونی هه‌بێت.
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌و هێشتا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییه‌تی یاساکه‌و په‌سه‌ند کردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ کۆتایی پێنه‌هاتووه.
کوتله‌ سیاسییه‌کانیش داوای گفتوگۆی زیاتر ده‌که‌ن له‌سه‌ر گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی، له‌وانه‌دا ئه‌و ئامانجانه‌ چین که‌ پارتی سیاسی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت و ئه‌و خاڵانه‌ش چین که‌ نابێت پارتی سیاسی کاری له‌سه‌ر بکات.
کامیل دلێمی له‌ هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت جارێ زووه‌ بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ بۆ پارته‌ سیاسییه‌کان.
هاوکات دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانێتی کوردستانی پێی وایه‌ ناکۆکییه‌کی ئه‌وتۆ نه‌ماوه‌ له‌ نێوان کوتله‌ سیاسییه‌کاندا که‌ ڕێگری یاساکه‌ بکه‌ن.
حسێن مه‌رعی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان یاسای پارته‌کان به‌ هه‌نگاوێکی دیموکراسی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌زانێت.
زانیاری زیاتر له‌ ڕاپۆتی په‌یامنێرمان گۆڕان تۆفیقدایه‌.
XS
SM
MD
LG