Accessibility links

ئارێز عه‌بدوڵڵا: ده‌بێت یه‌کێتی نیشتیمانی له‌ ئێسـتاوه‌ زه‌مینه‌سازی بۆ کۆنگره‌ بکات

  • Haider Kareem

سه‌باره‌ت به‌ پـلینیۆمه‌که‌ی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان که‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ قەڵاچوالان به‌سـترا، حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان سـازکرد.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت بڕیاری به‌سـتنی پـلینیۆم له‌ ئێسـتادا نه‌درابوو، به‌ڵـکو پـێش 3 سـاڵ و 4 مانگ به‌ر له‌ ئێسـتادا له‌ کۆنگره‌ی سێدا بڕیار درابوو کۆنگره‌ بگیرێت و ئه‌گه‌ر نه‌کرا، ئه‌وا پـلینیۆم بـبه‌سـترێت و ئه‌و پـلینیۆمه‌ بۆی هه‌بێت له‌ 3 هه‌تاکو 6 مانگ شه‌رعیه‌ت به‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بداته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌م ده‌به‌سـترێت.
پاشـان سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌ی چواره‌م که‌ بڕیاره‌ له‌ 31 ی مانگی یه‌کی سـاڵی 2014 بـبه‌سـترێت، ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت له‌ ئێسـتاوه‌ هه‌تا ئه‌و کاته‌ ته‌نها ده‌توانرێت زه‌مینه‌سـازی بکرێت بۆ کۆنگره‌یه‌کی بێ کێشه‌، بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌وڵ بدات به‌ شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌ و دیموکراسیانه‌ و به‌بێ ده‌سـته‌گه‌ری نوێنه‌رانی کۆنگره‌که‌ هه‌ڵبژێردرێن و پاشـان به‌رنامه‌ ڕێژیـیه‌ک بۆ کاری کۆنگره‌که‌ بکرێت و ئه‌و کۆمیته‌یه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌که‌ ده‌سـتنیشـان ده‌کرێت کاره‌کانی خۆی به‌ ڕێـکوپـێـکی بکات و دواتر به‌رپـرسیارێتیـیه‌کان و که‌موکوڕیـیه‌کان دیاری بکرێن و به‌رنامه‌یه‌کی نوێ دابڕێژرێت، ئه‌وا به‌ دڵنیایـیه‌وه‌ یه‌کێتی ده‌توانێت دیسـان هێزێـکی کارا و کاریگه‌ربێت له‌ مه‌یدانی کاری سیاسی چ له‌ کوردسـتان چ له‌ عێراق و چ له‌ ده‌وروبه‌ریش.
XS
SM
MD
LG