Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: پـلینیۆمه‌که‌ی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان

  • Motabar Shirwani
  • Haider Kareem

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان پـێنجەمین پلینیۆمی خۆی سـازکرد به‌ به‌شـداری زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندام.
پـلینیۆمه‌که‌ نزیکه‌ی یه‌ک کاژمێر درێژه‌ی کێشــاوه‌ و تیایدا شه‌رعیه‌ت دراوه‌ته‌وه‌‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی ئێسـتای ئه‌و حزبه‌ و هه‌روه‌ها بڕیاردراوه‌ له‌ 31 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی‌ بـبه‌سـترێت.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ سه‌رنجی زۆرێـک له‌ چاودێرانی ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی ڕاکێشـا، له‌ کاتێـکدا چاوه‌ڕوانی زیاتر له‌و پـلینیۆمه‌ ده‌کرا که‌ وه‌ک ده‌گوترا هه‌نگاوی یه‌که‌می یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ده‌بێت به‌ ئاڕاسته‌ی ئاشتکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، ئایا ناکوکیـیه‌کانی نێو به‌رپـرسه‌ باڵاکانی حزبه‌که‌ وایکرد پـلینیۆمه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ کۆتایی‌پـێبێت، یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ له‌ کارنامه‌که‌یاندا بووه‌؟
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ڕۆژی هه‌ینی بوو که‌ له‌ لایه‌ن موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌برا و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
دکتۆر یوسف گۆران، ئه‌ندامی پـلینیۆمی یه‌کێتی و مامۆسـتای زانکۆی گه‌شه‌پـێدانی مرۆیی.
دانا سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردستان.
XS
SM
MD
LG