ده ڕۆژ به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ڕه‌ت ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا هیوایه‌ک هاتبێته ئاراوه بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له نێوان کۆماریه‌کان و دیموکراته‌کاندا.
وڵاتی چین ئاگاهی داوه به ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌کانی و نیگه‌رانی له‌لا دروست بووه له‌سه‌ر درێژه کێشانی ئه‌م قه‌یرانه داراییه و وه‌ک بێژینگ ده‌ڵیت ده‌شێت زیان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چین و له ئابووری جیهانیش بدات.
پاتریک کلاوسن، پسپۆڕی ئابوری له نێوه‌ندی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ده‌ڵێت کێشه‌یه‌کی بنچینه‌یی به‌رچاو هه‌یه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی کۆماری و دیموکراته‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت چ ڕۆڵێکی هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری‌دا و ده‌شڵێت له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا مشت و مڕێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نه‌کردووه چونکه ئابوری ئه‌مریکا له کێشه‌یه‌کی سه‌ختدا بوو و ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌که له‌و کاته‌دا چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بووه له‌و ژینگه ئابوریه‌دا.
به‌ڕێز کلاوسن ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌م قه‌یرانه داراییه هه‌رچه‌ندێک درێژه بکێشێت هێنده و زیاتریش له ئاستی په‌سه‌ندکردنی کار و ئه‌رکه‌کانی کۆنگرێس که‌م ده‌کاته‌وه و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕێژه‌ی په‌سه‌ندکردنی کاره‌کانی له‌و ئاسته به‌رزه‌دا نامێنێته‌وه که تیایدا بووه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ڕای گشتی ئه‌مریکا وه‌ها سه‌یری ئه‌م کێشه‌یه ده‌کات که له واشنتۆنی پایته‌خته‌وه‌یه نه‌ک ته‌نها دیموکراته‌کان یان کۆماریه‌کان بن له کۆنگرێس.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر پاتریک کلاوسن، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: