Accessibility links

ئالێس مۆنرۆ-ی که‌نادایی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئه‌ده‌بیات وه‌رده‌گرێت‌

  • VOA News

کۆمیته‌ی نۆبێل بنکه‌ له‌ ستۆکهۆلم ڕایگه‌یاند ئالێس مۆنرۆ-ی که‌نادایی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئه‌ده‌بیات له‌ ساڵی 2013-یه‌.
پێنجشه‌ممه‌ کۆمیته‌ی نۆبێل له‌ کاتی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ مۆنرۆی ته‌مه‌ن 82 ساڵی به" وه‌ستای کورته‌ چیرۆکی هاوچه‌رخ ناوبرد."
شوێن و مه‌کانی زۆر له‌ کورته‌ چیرۆکه‌کانی مۆنرۆ کانادایه‌ و زۆربه‌شی ئه‌نتاریۆ باشوری ڕۆژئاوایه‌.
کاره‌کانی ئه‌و هاوبه‌رکراون به‌ نوسینه‌کانی نوسه‌ری رووسی ئانتۆن چخۆڤ که‌ ئه‌ویش به‌ وه‌ستای کورته‌ چیرۆکان به‌ ناوبانگه‌.
XS
SM
MD
LG