عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئێران بڕێـکی زۆری یۆرانیۆمی پـیتێنراوی هه‌یه که زیاتره له‌وه‌ی ئێران پـێویسـتی پـێی هه‌یه، بۆیه وڵاته‌که‌ی به نیازه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ک کارتێـکی فشـار و سه‌وادکردن به‌کاربهێنێت له وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران که بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده له جنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سازکردووه و تیایدا لاریجانی گوتویه‌تی " مه‌سه‌له‌ی بڕی یۆرانیۆمی زیاده له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا تاووتوێ ده‌کرێت."
عه‌لی لاریجانی له درێژه‌ی دیمانه‌که‌یدا گوتیشی له میانه‌ی دانوسـتاندنه‌کان ڕه‌نگه باس له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتی 20% زیاتر گومان ده‌کرێت بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی به‌کاربهێنرێت وه‌ک له‌وه‌ی له وێزگه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
به‌ڵام لاریجانی ده‌ڵێت ئێران پـێویسـتی به پـیتاندنی یۆرانیۆمه به ئاسـتێـکی به‌رز، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک و بواری پـزیشکی نه‌ک بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
لاریجانی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا ئێران بۆیه یۆرانیۆم بۆ خۆی ده‌پـیتێنێت، چونکه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم یۆرانیۆمی پـیتێنراو بۆ ئێران دابین ناکات.