چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراوی میسر مانگی داهاتوو دادگایی بکرێت به تاوانی هاندانی توندوتیژی و کوشـتنکاری له وڵاته‌که‌یدا.
دادگایه‌کی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیاری دا که‌وا ڕۆژی 4 ی مانگی یازده واده‌ی دادگایی‌کردنی مورسی ده‌بێت. هه‌روه‌ها 14 ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه دادگایی ده‌کرێن.
جێی باسه تۆمه‌ته‌کانی خراونه‌ته پاڵیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕوپـێـکدادانه خوێناویـیانه‌ی نێوان پـشـیوانکه‌رانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین و نه‌یاره‌کانیان له سـاڵی ڕابردوودا له قاهیره ڕوویدا. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 7 که‌س له‌و توندوتیژیانه کوژرابوون.
له‌وه‌تای له مانگی حه‌وتی ڕابردوو محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادراوه هێزه‌کانی ئاسایشی میسر لێپـرسراوانی ئیخوان ئه‌لموسلیمینیان ده‌سـتگیرکردووه و هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر داموده‌زگاکانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانیان سه‌رکوتکردوون. زیاتر له هه‌زار که‌سیش له‌و نێوه‌دا کوژراون که زۆربه‌یان له ئیسلامیـیه‌کانن.