Accessibility links

خه‌ڵاتی نۆبڵی 2013 بۆ فیزیا په‌خشرایه‌ به‌لجیکیـیه‌ک و به‌ریتانیـیه‌ک


خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا له‌ ئه‌مسـاڵدا به‌خشرایه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ فرانسوا ئێنگلێرتی به‌لجیکی و پـیته‌ر هێگزی به‌ریتانی.
کۆمیته‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ شـاری سـتۆکهۆڵم ناوی براوه‌کانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م دوو زانایه‌ ئه‌و ته‌نۆلکه‌یه‌یان دۆزیوته‌وه‌ که‌ ده‌یسه‌لمێنێت بۆچی گردیله‌ بارسته‌ی هه‌یه‌. ته‌نۆلکه‌که‌ به‌ بۆزۆن ھێگز ده‌ناسرێت.
فرانسوا ئێنگلێرت، ته‌مه‌نی 81 سـاڵه‌ و پـرۆفسۆره‌ له‌ زانکۆی برۆکسیلی ئازاد له‌ به‌لجیکا و زانکۆی ته‌ل ئه‌ڤیڤ له‌ ئیسرائیل و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووه‌وه‌ هاتووه‌ و یه‌کێـکه‌ له‌وانه‌ی له‌ هۆلۆکۆستی نازیـیه‌کان ڕزگاری بووه‌.
پـیته‌ر هێگز، ته‌مه‌نی 84 سـاڵه‌ و پـرۆفیسۆره‌ له‌ زانکۆی ئێدینبه‌ره‌ له‌ سکۆتلاند. ئه‌م زانایه‌ 50 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر پـێشبینی بوونی ئه‌م ته‌نۆلکه‌یه‌ی کردبوو، به‌ڵام له‌م دوایـیانه‌ زاناکان توانیـیان پـشـتڕاستی بکه‌نه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG