Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: ئێران ناتوانێت کوتووپڕ 180 ده‌ره‌جه‌ بگۆڕێت

  • Shayan Pasha

له‌م ده‌مه‌ی وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کۆمه‌ڵه‌ی 5+1 له‌ ژنێڤ کۆببنه‌وه‌ له‌ 15 و 16 ئه‌م مانگه‌دا بۆ مشتومڕ سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامی ناوکی ئێران، پرسیاری ئه‌وه‌ هاتۆته‌ گۆڕێ که‌ ئایا کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوو چ جۆره‌ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتردا ده‌بێت به‌ تایبه‌تی که له‌‌ کاتی حوکمڕانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ده‌بێت زلهێزه‌کانی جیهانی بیر له‌ پێشنیاری نوێ بکه‌نه‌وه‌ بۆ وتووێژه‌کانی داهاتووی ناوکی له‌ ژنێڤ.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شیکه‌ره‌وه‌و شاره‌زای بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی گومانی نیـیه‌ له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی ژنێڤ جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتردا به ‌تایبه‌تی ئاڵۆگۆڕێکی زۆر هه‌ستی پێده‌کرێت له‌ لایه‌ن ڕێبه‌رانی سیاسی ئێرانه‌وه‌ که‌ پێده‌چێت هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆرئاوا بگۆڕن.
XS
SM
MD
LG