بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای پـێـکهێنانی تیمێـکی هاوبه‌ش ده‌کات بۆ سه‌رپه‌رشـتیکردنی له‌ناوبردنی به‌رنامه‌ی چه‌کی کیمیاوی سوریا.
به‌ڕێز بان له ڕاپـۆرتێـکیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێشـنیاری کردووه تیمێـکی 100 که‌سی پـێـکبهێنرێت له کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و شـاره‌زایانی ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی تاوه‌کو به کاره‌که هه‌ڵبستن. پـێشـنیاریشی کردووه بنکه‌ی کاری تیمه‌که له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ببێت و شوێنی ڕاهێنانیشیان له قوبڕس ببێت.
ئه‌م پـێشـنیاره‌ی بان کی مون پـێویستی به په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌یه. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه وتووێژی له‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌پـێی پـلانه‌که ده‌بێت شاره‌زایانی ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی سه‌رپه‌رشـتی ئامارکردن و به‌شه ته‌کنیـکیـیه‌کانی له ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا و شوێنه‌کانی دروسـتکردنی بکه‌ن، کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ئه‌رکی ئاسایشی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئه‌ستۆبگرن. هه‌روه‌ها تیمه‌که بۆ ماوه‌ی که‌متر له سـاڵێـک له سوریادا بمێنه‌وه بۆ ته‌واوکردنی کاره‌که.