Accessibility links

دکتۆر جوتیار عادل: پارتی هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌دات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ تا داوا له‌ گۆڕان نه‌کرێت

  • Balen Salih

دکتۆر جوتیار عادل

دکتۆر جوتیار عادل

زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کاڕێکی سانا نابێت و سه‌ختی خۆی هه‌یه‌.

دکتۆر جوتیار عادل، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هاوسه‌نگی هێزی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا گۆڕیوه‌ و ده‌شڵێت پێی وایه‌ پێویسته‌ ئه‌مجاره‌یان لایه‌نێکی ئۆپزسیۆن به‌شداری له‌ کابینه‌ی نوێدا بکات، به‌ڵام به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک پێشمه‌رج بۆ به‌شداریکردنی له‌ هه‌ر کابینه‌یه‌کدا بێت وه‌ک دکتۆر جوتیار ئاماژه‌ی پێده‌کات شتێک نییه‌ پارتی که‌ براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن بووه‌ پێی قایل بێت، چونکه‌ پارتی به‌شوێن هاوبه‌شێکه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا که‌ وه‌ک یه‌کێتی نیشتیمانی بێ کێشه‌ بێت.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا کارێکی ئاسانه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌ له‌ ئۆپزسیۆنه‌وه‌ ببێته‌ لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵات؟ دکتۆر جوتیار عادل ده‌ڵێت گۆڕان زۆر لای گرنگه‌ به‌ تۆکمه‌یی به‌شدار بێت له‌ حکومه‌تی نوێدا و ڕیتمی خۆی هه‌بێت له‌ هه‌مان ده‌میشدا ده‌خوازێت پێگه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی خۆشی بپارێزێت و ئه‌و په‌یمانانه‌ی له‌ ده‌می هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا دابوونی جێبه‌جێیان بکات.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG