ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی پـشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سـتیانکرد به له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا، جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتخۆشی له حکومه‌تی سوریا کرد له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونی به بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
جان کێری که ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ئه‌نده‌نوسیا کۆبووه‌وه، ڕایگه‌یاند مانایه‌کی گرنگی هه‌یه که به‌شێـکی چه‌که‌کان له‌ناوبران ته‌نها دوای هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی بڕیاره‌که له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ندکرا. گوتی ئه‌مه ده‌سـتپـێـکێکی باشه و ده‌بێت ده‌سـتخۆشی لێبکه‌ین.
لاڤرۆڤیش لای خۆیه‌وه گوتی ڕووسیا هه‌ر چیـیه‌کی پـێبکرێت ده‌یکات بۆ مسۆگه‌رکردنی هاوکاریکردنی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د له‌م باره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها جان کێری به په‌یامنێرانی گوت خۆی و لاڤرۆڤ ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب به مه‌به‌سـتی دانانی ڕۆژێـک بۆ به‌سـتنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی بۆ سوریا له مانگی یازده.
جێی ئاماژه‌یه دیـپـلۆماتان بۆ چه‌ندین مانگه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنگره‌که ڕێـکبخه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.