Accessibility links

مێزگردێک له‌سه‌ر داخستنی به‌شێـکی حکومه‌تی فیدراڵی ویلا‌یه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌

  • Haider Kareem

به‌شێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ویلا‌یه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو‌ داخران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماریـیه‌کان و سیناتی ژێر کۆنترۆڵی دیموکراته‌کان له‌سه‌ر بوجه‌ ڕێـکنه‌که‌وتن.
سه‌رۆک ئۆباما به‌ کۆنگرس ده‌ڵێت خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا یاری ده‌سـتی سیاسیـیه‌کان نیـیه‌ و گوتی ده‌بێت کۆنگرس کۆتایی به‌م داخسـتنه‌ی بهێنێت که‌وا بووه‌ته‌ مایه‌ی ڕاگرتنی کاری سه‌دان هه‌زار کارمه‌ند و هه‌روه‌ها کارشی کردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌زاران کۆمپانیا.
ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م مێزگرده‌ی حه‌یده‌ر که‌ریمه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح شاره‌زای قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی و چالاکوانی مافه‌کانی ژنان بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا و که‌ریم ساڵح شاره‌زای قانوونی له‌ ولایه‌تی وسکانسن. ‌
XS
SM
MD
LG