Accessibility links

ته‌ها حه‌سه‌نیانی: ئێران له‌به‌ر کات به‌فیڕۆدان و خراپی ئابووری په‌نا ده‌باته‌ به‌ر دانوساندن

  • Haider Kareem

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ تۆکیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری به‌ وریاییه‌وه‌ ئومێدی ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی و دانوساندن له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر پرۆگرامی ناوکی به‌ڵام ده‌شڵێت ئێران ده‌بێت هه‌نگاوی کۆنکریت بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت به‌ڕاستی مه‌به‌ستیه‌تی نیگه‌رانییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر بکات. گوتیشی به‌ته‌نیا قسه‌ به‌س نیه‌ ده‌بێت کرداریشی له‌گه‌ڵدا بێت. ئێران له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌رکۆمار حه‌سه‌ن رۆحانی خواستی ده‌ربڕیوه‌ بۆ په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا.
ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م وتووێژه‌ی حه‌یده‌ر که‌ریمه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگئ ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ته‌ها حه‌سه‌نییانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی میدیا و ڕاگه‌یاندنی که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ‌له‌ که‌نه‌دا.
ته‌ها حه‌سه‌نییانی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران کاتێک که‌ ڕووانییه‌ ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌ به ‌تایبه‌تی ڕه‌وشی سوریا، هه‌ره‌ها له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ که‌ بۆ خۆی له‌ ژێر فشارێکی سه‌ختی ئابووریدایه‌، باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌ بوو هه‌ڵبژاردنی تازه‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌ ئێران بقۆزێته‌وه‌ که‌ ئاڵوگۆڕێکی سیاسی بێته‌ کایه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG