Accessibility links

مه‌نسوری له‌ ئیسرائیل گوناهبار ده‌کرێت


عه‌لی مه‌نسوری له‌ دادگایه‌کی ئیسرائیلدا

عه‌لی مه‌نسوری له‌ دادگایه‌کی ئیسرائیلدا

ئیسرائیل وڵاتیه‌کی به‌لژیکی به‌ ڕه‌سه‌ن ئێرانی گوناهبار ده‌کات به‌ سیخوڕایه‌تی کردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

وه‌زاره‌تی دادی ئیسرائیل ده‌ڵێت عه‌لی مه‌نسوری تێبینی و سه‌رنجی نوسیوه‌ له‌سه‌ر پشکنینی ئاسایشی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل و هه‌روه‌هاش وینه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای گرتووه‌ له‌ ته‌لئه‌ڤیڤ و بێ له‌وانه‌ش وێنه‌ی دامه‌زراوێکی تری نهێنی ئاسایشیشی گرتووه‌.

ده‌زگای شین بیت ی ئاسایشی له‌ ئیسرائیل له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ستگیرکردنی مه‌نسوری ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت له‌ ساڵی پاره‌وه‌ ئێران عه‌لی مه‌نسوری بۆ سیخوڕایه‌تی کردن به‌کارهێناوه‌ و ناردویه‌تی بۆ ئیسرائیل.
مه‌نسوری ڕۆژی یازده‌ی مانگی نۆ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل ده‌ستگیرکراوه‌.

یه‌کێک له‌ پارێزه‌ره‌کانی مه‌نسوری ده‌ڵێت ئه‌و تاوانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی کراونه‌ته‌وه‌ بێ بنچینه‌ن.

به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له‌ میانه‌ی وتاره‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گوتی وڵاته‌که‌ی کارمه‌ندێکی ده‌زگای سیخوڕایه‌تی ئێرانی ده‌ستگیرکردووه‌.
XS
SM
MD
LG