Accessibility links

زۆربه‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌مڕۆی گوندی قوبوک له‌ باکوری عێراق منداڵن


کاربه‌ده‌ستان له‌ باکوری عێراق ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل به‌لانی که‌م 15 که‌س کوژراون و زۆربه‌شیان منداڵن.

ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی داڕمانی به‌شێکی خوێندنگایه‌کی قۆناغی سه‌ره‌تایی و به‌لانی که‌مه‌وه‌ 10 منداڵ له‌و خوێندنگایه‌دا کوژراون.

یه‌کێک له‌ ته‌قینه‌وه‌کان له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیسه‌وه‌ بووه‌.

ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ خۆکوژیانه‌ له‌ گوندی قوبوک ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی ئه‌لعه‌یازیه ‌له‌ ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ڕوویانداوه‌ که‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی تورکومانی شیعه‌ ئاینزان.

کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 67 که‌س له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا بریندارن.

ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ موسڵ ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانیه‌کان زیاتر بوون.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ پاش ئه‌و هێرشه‌ خۆکوژیه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه دێت که‌ کرایه‌ سه‌ر خاوه‌ن بڕوایانی شیعه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ی هه‌ردوو ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ و کازمیه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌به‌ستێت به‌ یه‌که‌وه‌.

گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا ده‌ڵێت له‌و هێرشه‌دا زیاتر له‌ 150 که‌س کوژراو و بریندارن.

ڕاپۆرته‌کانی هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌میر گۆران له‌ موسڵ و گۆران تۆفیق له‌ به‌غدا

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ئه‌م فایله‌ ده‌نگیه‌دایه‌ :

XS
SM
MD
LG